(ABNA24.com) سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هه‌وڵ ده‌ده‌ن قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێبكه‌ن.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانەی ڕێوڕەسمی رێککەوتنی نێوان یەکێتی ژوورە بارزگانییەکانی هەرێمی کوردستان و ژووری بازرگانی ئەمەریکا لە وتارێکدا وتی: ئێستا كه دوای قۆناغی داعشه، كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌توانن له بواره جیاوازه‌كاندا وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرده‌وه و ئاماژەی داوە کە به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی و دڵنیایی ده‌ده‌ینه وه‌به‌رهێنه‌ران و مافه‌كانیان ده‌پارێزین.
سەرۆکی هەرێم ئەوەی ڕاگەیاندووە کە هه‌وڵ ده‌ده‌ین قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێ بكه‌ین و ده‌بێت هه‌ردوو لامان سوود له هه‌ڵه‌كانی رابردوو وه‌رگرین.
ڕاشیگەیاند کە هه‌ردوو لا خواستیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان هه‌یه و هه‌وڵی جددیش له‌و پێناوه ده‌ده‌ین.
/129
٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٤٩
News ID: 954324
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هه‌وڵ ده‌ده‌ن قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێبكه‌ن.